له هۆڵی هۆتێل هیڵتۆن، به به‌شداری 3000 پزیشك، كه له 100 وڵاته‌وه به‌شدار بوون، پزیشكی كورد، غازی زێباری خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی له بواری خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی و داهێنانی پزیشكی پێبه‌خشرا.
خەڵاتەکە، لە کۆنگرەی هاوپشک و لە لایەن رێکخراوی میلاک – پەنکریاسی نێودەوڵەتی پێشکەش كرا.
ئه‌و پزیشكه كورده له 1976ه‌وه روویكردووه‌ته ئه‌مه‌ریكا و ئێستا له ویلایه‌تی لوزیانا ده‌ژی و پسپۆڕی له نه‌شته‌رگه‌ری و چاندنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌دا هه‌یه.
له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌یدا، ئه‌و پزیشكه كورده، ستایشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد و گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بان، ئه‌سته‌م بوو من ئه‌مڕۆ لێره بم و خه‌ڵات بكرێم.
گوتیشی: خەڵکی ئەمه‌ریکا زۆر زوو شت لەبیر دەکەن، رەنگە چەند مانگی دیکە نەزانن لە ئۆکرانیا چی رووی داوە، هەر بۆیە ئەرکی ئێمەیە لە هەموو جێگایەک فیداکاری و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان بە بیر بهێنینەوە؛ بەم جۆرە وەفاو سۆزی خۆمان بۆ خاک و خەڵکی کوردستان لەبیر نەکەین.