د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: ڕه‌وشی نه‌خۆشخانه‌كان به‌هۆی تۆز و خۆڵبارینه‌وه زۆر خراپ و قه‌ره‌باڵغه.
وه‌زیر هه‌روه‌ها تكای له هاووڵاتییان كرد ئه‌گه‌ر زه‌رور نییه مه‌چنه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ریش هه‌ر ده‌چنه ده‌ره‌وه تكایه ماسك ببه‌ستن.
د. سامان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تۆز و خۆڵ کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان هەیە بەتایبەتی بۆ نەخۆشانی ڕەبوو یان حساسییە یان هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە یان نەخۆشی دڵیان هەیە.
له دوێنێ پێنجشەمه‌وه شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گرتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه ئاستی بینین تاڕاده‌یه‌كی زۆر کەمبووەته‌وە، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه هاووڵاتییان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆری به‌هۆی تووشبوون به هه‌ناسه‌ته‌نگی و دروستبوونی كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانه‌وه ڕوو له نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن.
جێی باسه به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌هۆی خۆڵبارین و هه‌ناسه‌ته‌نگی له شه‌وی ڕابردووه‌وه تا به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 222 كه‌س سه‌ردانی هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای هه‌ولێریان كردووه.