لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) پەیوەندی بەم پەرلەمانتارە کرد و داوای ناو و ناونیشان و پشتڕاستکردنەوە و ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو پزیشکەی کرد بۆ دەسپێکردن بە ڕێکاری یاسایی و لێکۆڵینەوە لەگەڵ داواکاری گشتی بەپێی هەردوو یاسای مافی نەخۆش و یاسای ئاکار و ڕەوشتی پزیشکی.
وەزارەتی تەندروستی بەهاوبەشی لەگەڵ سەندیکای پزیشکان و داواکاری گشتی لێکۆڵینەوە و ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر لەبەرامبەر ئەو دەستدرێژیەی دوور لە ئاداب و ڕەوشتی پزیشکیدا.