هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

كه‌شناسی هەرێم زانیاری نوێی له‌باره‌ی واده‌ی كۆتاییهاتنی خۆڵبارینه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌ 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ی به‌یانی رۆژی هه‌ینی ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و ئاسمان نا ڕون ده‌بێت له‌ به‌ربونی تۆزێكی سوك و له‌ دوای نیوه‌ڕۆ وه‌ خێرایی با چالاك ده‌بێت و له‌كاته‌كانی ئێواره‌ و شه‌ودا ئه‌گه‌ری كه‌مێك باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، پێشبینیده‌كرێت له‌ دوای نیوه‌شه‌و شه‌پۆلی خۆڵ بارین به‌ره‌و لاوازی بڕوات هاوكات ئه‌گه‌ری كه‌مێك نمه‌ باران هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان.

راشیگه‌یاندوه‌، سبه‌ی به‌یانی رۆژی هه‌ینی ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و ئاسمان نا ڕون ده‌بێت له‌ به‌ربونی تۆزێكی سوك و له‌ دوای نیوه‌ڕۆوه‌ خێرایی با چالاك ده‌بێت و له‌ كاته‌كانی ئێواره‌و شه‌ودا ئه‌گه‌ری كه‌مێك باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌شاخاویه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك دڵۆپه‌ باران له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كان.