هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومەتی هەرێم مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر تەواو دەکرێت 

راگەیاندنى پارێزگاى هەولێر ئاشكرای ده‌كات، به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر تەواو دەکرێت.

پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، به‌ فەرمانى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە مەبەستی تەواوکردنى مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی بڕی 3.280.712.000 سێ ملیار و دووسەد و هەشتا ملیۆن و حەفت سەد و دوازدە هەزار دینار درا.

پارێزگای هه‌ولێر روونیكرده‌وه‌، مۆنۆمێنتی شەهیدان پڕۆژەیەکى تەواونەکراوە و دواى چەندین ساڵ لەوەستانی، لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە سەرپەرشتی تەواوكردنی دەکرێت و کەوتووه‌ته‌ بەرزاییەکانى ناحیەى كەسنەزان، وەک هێمایەک بۆ قوربانیدانى گەلەکەمان و بەرزڕاگرتنی یادى ئەنفال و شەهیدانى کورد و کوردستان دروستکراوە.