شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دەستی بەسەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا گرت 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە كە دوابەدوای ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیمان و هۆشداریدانمان بۆ ئەو شۆفێرانەی كەلەكاتە جیاوازەكان و بە تایبەتی لە شەودا سەرقاڵی پێشبڕكێ و شۆفێریكردنن بەشێوەیەكی مەترسیدار و بێزاركردنی هاوڵاتییان بە دەنگی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكانیان،  شەوی ڕابردوو 6/7 ی 4 /2022 مەفرەزەكانی هاتووچۆ سەر بە بەڕێوەبەرایەتی قەزای ناوەند و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش  وپۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی توانرا دەست بەسەر (6) شەش ئوتومبیلی جۆراوجۆر بگیرێت كە شۆفێرەكانیان پێشبڕكێیان پێوە دەكرد. 
 هەروەها هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت: لە ئێستادا ئەو ئۆتۆمبیلانە دەستیان بەسەردا گیراوە لە گەراجی دەستبەسەردا گرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و شۆفێرەكانیان كاری یاساییان لەگەڵ دەكرێت.