پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، باندێكی ساخته‌كاریان ده‌ستگیركرد كه به‌بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌كه‌ی زه‌وییه‌كی گرانبه‌هایان فرۆشتبوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6.4.2022 سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس گومانیان لا دروستبوو له مامه‌ڵه‌ی زه‌وییه‌كی گرانبه‌ها كه به‌كه‌متر له نرخه‌كه‌ی خۆی و به به‌های نیو ملیۆن دۆلار فرۆشرابوو، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكرد و توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردساته‌وه سێ تۆمه‌تبار به تۆمه‌تی فرۆشتنی زه‌وییه‌كه ده‌ستگیربكرێت.
سەرکەوت ئەحمەد گوتی، “له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و سێ تۆمه‌تباره به بریكارنامه‌ی ساخته ئه‌و زه‌وییه‌یان فرۆشتووه و خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی زه‌وییه‌كه ئاگاداری فرۆشتنی زه‌وییه‌كه نه‌بووه”. تۆمه‌تبارەکان ناویان (ر، ر، ع)، (م، ع، م) و (م، ج، ع)ـە، بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، بە بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماددەکانی 289/298 له‌یاسای سزادانی عێراقی، راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.