ژمارەیەک مووشەکی کاتیۆشا لە سنووری ناحیەی کەورگۆسک کەوتنە خوارەوە 

کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەک مووشەکی جۆری کاتیۆشا لە سنووری ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە.


كوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات رایگەیاند: “دوو دەنگ لە نزیك كەورگۆسك بیستراوە تا ئێستا نازانین كاتیۆشان یان تەقینەوەیە تیمەكانمان لە شوێنەكەن بۆ ئەوەی زانیاری پشتراستكراوە وەر بگرن ھەتا ئێستا دەنگی دوو تەقینەوەكە بیستراوە و زیانەكانی نازانین”.

لای خۆیەوە، ئەحمەد نەبی، بەرێوەبەری ناحیەی كەورگۆسك ڕایگەیاند: “دوو دەنگ لە نێوان ناحیەی كەورگۆسك و قەزای خەبات بیستراوە ئێستا ھێزە ئەمنیەكان لە شوێنی دوو تەقینەوەكەن نازانین تەقینەوەیە یان كاتێوشایە”.

گوتیشی: “بەڵام دەنگی تەقینەوەكان لە شوێنی چۆڵ بووە ھیچ زیانێكی گیانیان نییە دواتر وردەكاریەكان ڕادەگەیەنین”.

ھەواڵی زیاتر