پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بڕی زەکات و سەرفیترە و فیدیە دیارکرا

ئەنجومەنی باڵای فەتوا، لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، رێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیەی دیارکرد.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەمشێوە دیاریکردووە:..

یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره‌ بۆهه‌ر كه‌سێك له‌ ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (3000) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.

دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به ‌رۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك  له‌ (3000) سێ هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت.

سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌ی زه‌كاتی تێدا واجبه‌ (نیصابی زه‌كات) بریتییه‌ له‌ (7,800,000) حه‌وت ملیۆن و هه‌شسه‌د هه‌زار دینار، واته‌: هه‌ركه‌سێك (حه‌وت ملیۆن و هه‌شسه‌د هه‌زار دیناری عێراقی )هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه‌، واجبه‌ بۆ هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێراقی به‌زه‌كات بدات به‌ هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان.