ڕێبوار بابکەیی: ئەو پڕۆژەیەی هەندێک لایەن پێشکەشیان کردووە، بە واتای دواخستنی هەڵبژاردن دێت

ئێستا تەنھا پارتی دیموکراتی کوردستان، ئامادەیی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە، لە کاتێکدا یەکێتی و بەشێک لە لایەنەکانی دیکە ترسیان لە سزای جەماوەر و لە دەستدانی دەنگ و دۆرانیان لەو ھەڵبژاردنە ھەیە و، بیانووی جیا جیا بۆ ڕەتکردنەوەی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەھێننەوە.

پارتی پێداگرە، کە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، ھەر لەبەر ئەوەش لە پەرلەمان دەستپێشخەری زۆری کردووە و نەرمی نواندووە، بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن، بۆ ئەوەی ھەر ڕێگرییەک ھەبێت لا ببەن و ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، بەڵام لایەنەکانی دیکە ھەر ڕۆژە و بیانۆیەک دەھێننەوە، هەر بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن نەکرێت.
پێشتر فراکسیۆنی پارتی لە پێناو بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا، دەسپێشخەرییەکی کرد کە ناوەڕۆکەکەی بریتی بوو لە کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان لەسەر شێوەی پێکھاتەی ئێستا. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەرسوومێکی ھەرێمیی دەرکردووە و تێیدا ڕۆژی ١-١٠-٢٠٢٢ـی بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە.
دوای دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردن، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای لە کۆمسیۆن و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بکەن.
رێبوار بابکەیی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ “ھەولێر” دەڵێت: “کات نەماوە بۆ ھەموار کردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن، ئەو پرۆژەی ھەندێک لایەن پێشکەشیان کردووە، بەو مانایە دێت کە ئەوان دەیانەوێت ڕێگری بکەن، بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا نەکرێت، چونکە کۆمیسیۆن شەش مانگی پێویستە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکات بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن، ئێستا کەمتر لە ٦ مانگ ماوە، کەواتە چۆن دەتوانین یاساکە ھەموار بکەینەوە.
بابکەیی، گوتیشی: “ئێمە وەک پارتی لەگەڵ ئەوەداین کە ھەڵبژاردنی خولی شەشەم لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، لەگەڵ ئەوش داوا دەکەین یەک بازنە بێت، چونکە ئەگەر وا نەبێت مەترسی دەکەوێتە سەر قەوارەی ھەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سیستمی فیدڕاڵیی عێراقیش وا پێناسە کراوە، لەگەڵ ئەوەش ئەگەر بە چوار بازنەش بچینە ھەڵبژاردنەوە، نەک ھەر کورسییەکانی خۆمان دەھێنینەوە، بەڵکو پارتی کورسییەکانی زیاتر دەکات”.

ھەواڵی زیاتر