لە کەرکووك رۆژانە زیاتر لە 1200 تۆن خۆڵ و خاشاك کۆدەبێتەوە، بەڕێوبەرایەتی شارەوانی کەرکووک رایدەگەیەنێت، بوودجەی پێویستیان لەبەردەست نییە بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی شارەکە.
بەڕێوبەرایەتی شارەوانی کەرکووک ئاماژە بەوەش دەکات، کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاك، ژینگەی کەرکووکی تێکداوە، لە هەمان کاتدا هیچ هەنگاوێکی کرداریش نییە، چونکە لەگەڵ ئەوەی ساڵی رابردوو کەرکووك خاوەنی (700) ملیار دیناری بوودجە بوو، بەڵام هیچ لەو پارەیە بۆ خاوێنکردنەوەی شاره‌كه و چاککردنی ژینگە تەرخان نەکراوە.
لە پەنای قەڵا و خاسەی کەرکووك، بەدەیان تۆن زبڵ و خاشاك کەوتوون و کەس هەڵیاناگرێتەوە، لەشوێنی ئەم دیمەنە دەبوو ئه‌و ناوچه‌یه شوێنێکی گەشتیاری بووایه.
لە کەرکووك ژینگەیەکی پیس هەیە، هەموو رۆژێك 1200 تۆن خۆڵ و خاشاك کۆدەبێتەوە و شارەوانیش دەڵێت، “توانای هەڵگرتنەوەمان نییە”.
لەشوێنی درەخت و دار، خۆڵ و زبڵ و خاشاك لەنێو گەڕەکەکانی کەرکووکدا کۆبووەتەوە، تەنانەت قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندیش بووه‌تە شوێنی کۆبونەوەی زبڵ.
شڤان محەمەد، بەرپرسی لقی کەرکووکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان رایگه‌یاند، له‌دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه شاره‌كه رۆژدوای رۆژ به‌ره‌و وێرانبوون ده‌چێت، سه‌وزایی نییه، زبڵ و خاشاك كۆبووه‌ته‌وه، ژینگه‌یه‌كی پیسی هه‌یه، كه‌س نییه خزمه‌تی ئه‌و شاره بكات، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت، خه‌ڵكی خۆبه‌خشه ده‌یكات.
مەترسی نەمانی سەوزایی لە كەركووك لەكاتێكدایە، سەدان بیرە نەوت و كارگە رۆژانە بڕێكی زۆر گازی ژەهراوی بڵاودەکەنەوە.
دکتۆر محەمەد ناسیح، چالاکوانی بواری ژینگە ئاشكرای ده‌كات، كه‌ركووك له‌سه‌ر ئاستی عێراق، به دووه‌م پیسترین شار داده‌نرێت، له‌دوای دیاله‌وه، له ئاستی جیهانیش، یه‌كێكه له 20 پیسترین شاره‌كانی جیهان، پاشماوه و زبڵ زۆر له ئاستێكی به‌رزه، هه‌ر ته‌نیا سیمای شاره‌كه‌ی ناشیرین نه‌كردووه، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی ده‌ردانی گازی زیانبه‌خش، وه‌كو گازی میسان، كه یه‌كێكه له ژهراویترین گازه‌كان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
هیچ کام لەبەرپرسانی کەرکووك بیریان لای ژینگەی کەرکووك نییە، چونکە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا شارەکە خاوەن بودجەیەکی زەبلاح بووە، بەهیچ شێوەیەك چاکبوونی ژینگە لە ماستەرپلانیدا نییە.