بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک قومارخانە و لەناوبردنی کەلوپەلەکانی قومارخانەکان زانیاری دەخاتەڕوو.
لە راگەیەندراێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە: “دوای ئەوەی ماوەیەک بەر لە ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک قومارخانە لەناو شاری هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە 6/4/2022، گشت ئەو کەلوپەلانە لەو قومارخانانەدا دەستی بەسەردا گیرابوو لەناوبران”.