هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

عەبدولحەمید عەلی مەجید، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كۆچی دوایی كرد

ئەمڕۆ، سێشەممە 5/4/2022، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی پرسەنامەیەک، کۆچی دوایی ئەندازیار عەبدولحەمید عەلی مەجید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لە وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری ڕاگەیاند.

لە پرسەنامەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە: ”بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ڕایدەگەیەنین کە شەوی ڕابردوو ئەندازیار عەبدولحەمید عەلی مەجید، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد”.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی بەرچاوی عەبدولحەمید عەلی مەجید لە پەرەپێدانی پرۆژە هەمەجۆرەکانی خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان بە خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو ڕاگەیاندووە