بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی سەمەد ئەحمەد ماجیدی)
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی شاری ھەولێر، خوالێخۆشبوو (حاجی سەمەد ئەحمەد ماجیدی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و تەواوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوای بە خانەوادەکەتان و ھەموو لایەک ببەخشێت و، گیانی کۆچکردوویش بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
__________________________
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (فەخرییە ئەمین عەبدولڕەحمان بابان)
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (فەخرییە ئەمین عەبدولڕەحمان بابان)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە کوردپەروەرەکەتان و تەواوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانتان دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات و، دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
__________________________
بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو (عەزیز مستەفا دەروێش)
دڵگران بووین بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەزیز مستەفا دەروێش).
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەمی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبووش بەر رەحمەتی خۆی بخات و، بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون