بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بوومەلەرزەزانی و کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کە سبەی سێشەممە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە کەشوهەوای سەرجەم پارێزگاکانی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە:-
کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای هەولێر:-
ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک
خێرایى با لەنێوان (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (7- 9) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 12 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 27 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای سلێمانی:-
ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک، خێرایى با لەنێوان (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا مەوداى بینین (8 – 10) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 15 پلەى سیلیزى، بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 27 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای دهۆک:-
ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک، خێرایى با لەنێوان (10-20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا، مەوداى بینین (7 -9 ) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 12 پلەى سیلیزى، بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 25 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای هەڵەبجە:-
ئاسمان لەنیوان نیمچە هەور دەبێ هەندی کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
خێرایى با لەنێوان (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا مەوداى بینین/ (8- 10) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 12 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای کەرکووک:-
ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک، خێرایی با لەنێوان (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا مەوداى بینین/ ( 8- 10 ) کیلۆمەتر دەبێت و هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 13 پلەى سیلیزى بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 31 پلەى سیلیزى دەبێت.