قوتابخانەیەکی 12 پۆلی لە دەڤەری مێرگەسۆر کرایەوە

بە ئامادەبوونی “مەلا مستەفا مسعود بارزانی” و “ئالان حەمەسەعید ساڵح” وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەریی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر و بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر و ژمارەیەك لێپرسراو و پەروەردەكاران، قوتابخانەی دواناوەندی (برۆ حەسکێ تێلی)ی لە گوندی شێخان لە ناحیەی گۆڕەتوو لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر كرایه‌وه‌.
له‌ مه‌راسیمی کردنەوەی قوتابخانه‌كه‌دا وەزیری پەروەردە وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و دواتر لە نزیکەوە گوێبیستی ڕا و پێشنیارەکانی مامۆستایان و قوتابیان بوو.
ئەم قوتابخانەیه لەسەر ئەرکی کۆمپانیای(BC) بە هەماهەنگیی دەزگای خێرخوازی بارزانی دروستکراوە و پێشکەشی قوتابیانی ئەم دەڤەرە کرا . لە کۆتاییدا وەزیری پەروەردە خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە کۆمپانیای ناوبراو.

ھەواڵی زیاتر