وەزارەتی کارەبا لێخۆشبوونی کرێی کارەبای درێژ کردەوه‌

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبای درێژ کردەوە و ڕایگەیاند، بەشداربووانی کارەبا دەتوانن تا ٣١/٥ سوودمەند بن لە کەمکردنەوەی ١٥%ی کرێی کارەبا.

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیاندراوێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “ئەو ھاووڵاتییانەی قەرزداری کرێی کارەبان و دەیانەوێت کرێی کارەبایان بگەڕێنەوە بۆ حکوومەت ئەوە لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا درێژ کراوەتەوە تا ٣١ی مانگی ئایاری داھاتوو، واتە ھاووڵاتییان تا ٣١ی ئایار ئەگەر کرێی کارەبا بگەڕێننەوە بۆ حکوومەت ١٥% داشکاندنی بۆ دەکرێت.”
حوسێن حەمەد، ڕاوێژکاری وەزارەتی کارەبا لە لێدوانێکی پێشوویدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “حکوومەت ھەموو ھەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕەوشی کارەبا و بە دانانی سیستەمی زیرەک دەتوانرێت تا ڕادەیەکی زۆر زێدەڕۆییی سەر ھێڵی کارەبای نیشتمانی کەم بکاتەوە”.

ھەواڵی زیاتر