سێیەم تەرمی گەنجە بێسەروشوێنبووەكانی چەمی خەمەڵۆكە لە قەزای ماوەت دۆزرایەوە.
لەسەر رەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رێگای نێوان خەلیفان – بالیسان، نۆژەندەکاتەوە.
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رایگەیاند “رەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن گەڕاوەتەوە، تایبەتە بە نۆژەنکردنەوەی رێگای خەلیفان – بالیسان، کە رێگای دۆڵی بالیسان ناسراوە، ئەوەش یەکێکە لە داوا سەرەکیەکانی خەڵکی دەڤەرەکە”.
بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن روونیکردەوە، نۆژەنکردنەوەکە بڕی سێ ملیار و 745 ملیۆن دیناری تێدەچێت.