کامەران حەسەن، قائیمقامی ماوەت راگه‌یاند، له‌لایه‌ن تیمی مه‌له‌وانی ته‌قته‌ق، له نزیك گۆمی به‌رده‌باز، ته‌رمی “كۆسار نه‌وزاد” دۆزرایه‌وه، كه له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆزدا له ماوه‌ت له گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه كه‌وتنه ناو ئاوه‌وه.
کامەران حەسەن گوتی: ته‌رمی كۆسار نه‌وزاد، له‌لایه‌ن تیمی مه‌له‌وانی ته‌قته‌ق، له نزیك گۆمی به‌رده‌باز دۆزرایه‌وه، ھەر لە نزیك ئەو گۆمەی تەرمی “ھەڵکەوت نووری” و “دەروون رئووف”ی لێدۆزرایەوە.
گوتیشی: پاش کەمێکی دیكه بە کۆپتەر دەگوازرێتەوە بۆ پزیشکی دادی لە سلێمانی و دواتر لە زێدی خۆی لە گوندی بەرسماق ئەسپەردە دەکرێت.
كۆسار نەوزاد و دەرون رەئوف و ھەڵکەوت نوری له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆز له ماوه‌ت كه‌وتنه ناو ئاو، دوو رۆژ به‌ر له ئێستا ته‌رمی هه‌ر یه‌ك له دەرون رەئوف و ھەڵکەوت نوری دۆزرانه‌وه، ئه‌مڕۆ ته‌رمی كۆسار نەوزاد دۆزرایه‌وه.دوایین هه‌واڵ