نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئادار دیاری کرا

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى هاتووە، ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌‌ (2022/4/3) لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆلیده‌ ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبونه‌وه‌ و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردو (ئازار) له‌ نێوان (14) هه‌زار دینار بۆ (14.500) هه‌زار دینار ده‌بێت،به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌یش له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی جیاواز ده‌بێت،

ئاماژە بەوەش درا، سه‌باره‌ت به‌كاركردنى موه‌لیده‌ش بۆ ئەم مانگە بەم شێوەیە دەبێت به‌یانیان له‌ کاتژمێر (7)ـی به‌یانى تا کاتژمێر (8:00)ـى به‌یانى كارده‌كه‌ن، دواى نیوڕوانیش لە کاتژمێر (3) تا 4:30 بەرەبەیانى کاردەکەن و لە ماویەدا هه‌ركاتێك كاره‌بای نشتیمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ مۆلیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان

ھەواڵی زیاتر