بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لە کاتی کۆتاییهاتنی یاری نێوان دوو یانەی وەرزشی لە یەکێك لەیاریگاکانی قەزای کەلار چهند كهسێك هێرشیان كردووته سهر ترافیك لایت و شكاندنی گلۆپهكانی، بۆیه فهرمانی دهستگیركردنیان بۆ دهرچووه.
له راگهیهندراوهكهی هاتووچۆی گەرمیاندا هاتووه: کۆمەڵێک “بەناو هاندەر” لەپاش تەواووبونی یاریەکە هێرشیان کردە سەر ماڵی گشتی، کە پێکهاتبوو لە (ترافیک لایت و کەرەستەکانی هاتووچۆ شارهكه)، لە یەکێک لە فلکەکانی نزیک لەو یاریگایە و دوور لەهەموو بەهایەکی نیشتیمانی نزیکەی (15) گڵۆپی ترافیک لایتیان شكاند.
هاتووچۆی گەرمیان ئاشكراشی كرد، بۆ ئەومەبەستە سکاڵای یاسایی خۆمان لە دژی ئەنجامدەرانی ئەو کارە لە دادگای لێکۆڵینەوە تۆمارکرد، هەروەها بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەش کۆنووسی بۆ کەیسەکە کردەوە و بەپێی ماددەی (477) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111) ساڵی (1969) فەرمانی راگرتنی بۆ ژمارەیەک لەو کەسانە دەرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان روونیكردهوه، هۆکاری دواخستنی ئەم راگەیەندراوە، لەبەر پاراستنی سەلامەتی لێکۆڵینەوە و دروست دەرخستنی راستییەکان بووە.