هاتووچۆی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی دەركرد 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان، رەزامەندی دەدات شەش مانگ پێش بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری مۆڵەتەكە تازە بكرێتەوە.

نازم ھیمەت، لێپرسراوی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی کۆیە رایگەیاند: “لەسەر داوای شۆفێران، کە ڕۆژانە ئاڕاستەمان دەکرا، سەبارەت بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری نووسراوێكمان كرد و رەزامەندی لەسەر دراوە”.

زیاتر گوتیشی: “بەمەبەستی درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری بۆ نوێ کردنەوە کە پێشتر یەک مانگ بوو ، ئێمەش نووسراومان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێم کرد و بەڕێوەبەری گشتی ڕەزامەندی نیشاندا، لەمەودوا شۆفێران دەتوانن شەش مانگ پێش بەسەرچوونی مۆڵەتەکانیان سەردانمان بکەن تــاکو دووچاری سزای بەسەرچونی مۆڵەتەکەیان نەبنەوە، کە بۆ یەک ساڵ ٣٠ ھەزار دینارە”.

پێشترفازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، ئەوەی راگەیاند: “لە ماوەی كاتژمێرێك مۆڵەتی شۆفێری تازە دەكرێتەوە، هەر شۆفێرێك پێش تەواو بوونی وادەی بەسەرچوونی مۆڵەتەتكەی دەتوانێت پشكنینی چاو ئەنجام بدات و پاشان لە بەشی مۆڵەت مامەڵەكەی بۆ تەواو دەكرێت و لە كاتژمێكدا مۆڵەتی تازەكراوەی پێ دەدرێتەوە”.

بەپێی ئامارێکی بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، ملیۆنێک و ٩٨٥ هەزار و ٧٢٧ ئۆتۆمبێل تۆمار کراون، کە بەپێی گوتەی بەرپرسێکی پۆلیسی هاتووچۆ دەکاتە بۆ هەر سێ کەس ئۆتۆمبێلێک.

ھەواڵی زیاتر