وەزارەتى پەروەردە گۆڕانکاریى لەدەوامى قوتابخانەکاندا کرد 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان کرد و ڕایگەیاند کە لەم مانگەدا کاتی هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان هاتووە “پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم موسڵمانان دەکەین، وەزارەتی پەروەردە لەمانگی رەمەزاندا سەبارەت بە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن بڕیاری دا.”

هەروەها ئەوەی خستەڕوو کە لە مانگی ڕەمەزان دەوام بەمشێوەیە دەبێت:-

1- دەوامی بەیانیان کاتژمێر(08:00)دەست پێ دەکات و هەروانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە.

2- دەوامی نێوەڕۆیان کاتژمێر( 12:15) دەست پێ دەکات و هەروانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە.

3- دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکانی ئێواران کاتژمێر (04:30) دەست پێ دەکات، ئەو ناوەندانەی خوێندیش کە پێش بانگی ئێوارە بۆیان نەگونجا دەکرێت کاتژمێر (07:30 )دەست پێ بکەن. بەهەمان شێوەی دەوامی بەیانیان و نێوەرۆیان پێنج خولەک لە وانەکانیان کەم دەکرێتەوە.

4- ناوەندەکانی خوێندن نابێت گۆڕانکاری لە خشتەی وانەکان بکەن، هەر مامۆستایەک کە کۆتا وانەی تەواو بوو بەئاگاداری بەڕێوەبەر دەتوانێت ناوەندی خوێندن بەجێبهێڵێت.

ھەواڵی زیاتر