سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

په‌یامى سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەکات.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ڕەمەزان نووسیویەتی “به‌ هه‌موومان واتا و وانه‌كانى به‌ڕۆژووبوون و مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان، بكه‌ينه‌ هه‌وێنى پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و لێبورده‌يى و به‌رجه‌سته‌كردنى زياترى به‌ها مرۆييه‌كان و ئاشته‌وای.”

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-

هاتنه‌وه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زانى پيرۆز له ته‌واوى موسڵمان له‌ كوردستان، عيراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ئه‌م مانگه‌ پيرۆزه‌ خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و ئاشتى و سه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر مرۆڤايه‌تيدا بكێشێت.

با هه‌موومان واتا و وانه‌كانى به‌ڕۆژووبوون و مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان، بكه‌ينه‌ هه‌وێنى پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و لێبورده‌يى و به‌رجه‌سته‌كردنى زياترى به‌ها مرۆييه‌كان و ئاشته‌وايى. خواپه‌رستى و ڕۆژووى هه‌مووان قبووڵ بێت و خواى مه‌زن هه‌موو لايه‌ك بپارێزێت.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/4/1