زاخۆ.. کچێک لەلایەن ئامۆزایەکییەوە دەکوژرێ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ئاشكرای كرد كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كچێك له‌لایه‌ن ئامۆزایه‌كییه‌وه هاته كوشتن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كاتژمێر 7:30 ئاگاداركراینه‌وه به ڕووداوێكی كوشتن له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ.
ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه كوشتنی كچێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵه به‌ناوی (چ. ص. ش) له‌لایه‌ن ئامۆزایه‌كییه‌وه به‌ناوی (ن. ع. ش) به چه‌ند گوله‌یه‌كی چه‌كی كلاشینكۆف.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هۆكاری ڕووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه له‌نێوان ئه‌و دوو ئامۆزایه‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تا ئێستا تۆمه‌تباره‌كه خۆی نه‌داوه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه به مادده‌ی (406)ی یاسای سزادانی عێراق.