رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سەرەخۆشی لە وەزیری کارەبای عێراق دەکات 

ئەمڕۆ سێشەم سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق کرد بۆ کۆچی دوایی برای .

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

وەزیری کارەبای عێراق بەناوی خۆی و بنەماڵەکەی، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کرد بۆ پەیوەندی و سەرەخۆشیکردنی .