وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان: بەرهەمی ئەمساڵی گەنملە ساڵی رابردوو زیاتر دەبێت

رۆژی دووشەممە 28-3-2022، حوسێن حەمەکەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کورستانراگەیاند: “لەو شوێنانەی کە بارانی مسۆگەر یان نیمچە مسۆگەریان تێدا باریوە، دۆخی دانەوێڵە باشە و لە هەندێک ناوچەش باران کەم باریوە”.
ئەو شوێنانەی بارانیان کەم تێدا باریوە و مەترسییان لەسەر ماوە بریتین لە کەلار، خانەقین، کفری و سنووری مەخموور، بەڵام ناوچەکانی دیکە، وەکو حوسێن حەمەکەریم گوتی: “بارانی باشیان تێدا باریوە”.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “ئەمساڵ بەرهەمی دانەوێڵە باشتر دەبێت لە ساڵی رابردوو، چونکە ساڵی رابردوو باران زۆر کەم باری و بەرهەم کەم بوو”.
ساڵی 2021، نزیکەی 200 هەزار تۆن گەنم رادەستی سایلۆکانی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی کوردستان کرا، کە پەیوەستن بە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقەوە.
بۆ ئەم وەرزەی چاندن، پێشنیاز هەبووە کە رووبەری 3 ملیۆن و نیو دۆنم زەوی تەرخان بکرێت بۆ گەنم، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ نازانێت لەو ژمارەیە چەندی چێندراوە.

ھەواڵی زیاتر