سەرجەم سێکتەرەکانی پارێزگای سلێمانی لەژێر باری گەندەڵی ئیداریدا بەرەو پوکانەوە دەچن

ئەگەرچی لە ڕابردووشدا، بێ سەروبەرییەکی زۆر لە داهات و ئیدارەی پارێزگای سلێمانیدا هەبووە و بەرپرسەکانی ئەو پارێزگایە بە هەموو شێوەیەک ڕێگریان لە دەستی چارەسەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ چارەکردن، بەڵام لە ئێستادا قەیران گەیشتووەتە بەر دەرکی ماڵ بە ماڵی شارەکە و سەرجەم کوچە و کۆڵانەکانی ئەو شارە حەیاتە.

چاودێرێکی سیاسی، لەسەر دۆخی ئیستای سلێمانی و گەندەڵی ئیدارەی پارێزگاکە دەنووسێت؛ ئه‌مبوڵانسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش كه‌ به‌ شاده‌ماری ته‌ندروستی داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له‌ كاتی جه‌نگیشدا له‌وپه‌ڕی خزمه‌تدا ده‌بن و هیچپێویستییه‌ك نه‌بێت له‌ وڵاتدا پێویستی ئامبوڵانسه‌كان دابین ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیپارێزگاکەوە‌ ئامبوڵانسه‌كانی سنووری ئیداره‌یسلێمانی و تایبه‌ت گه‌رمیان له‌به‌ر نه‌بوونی به‌نزین و دابیننه‌كردنی پێداویستییه‌كانییان له‌ خزمه‌ت وه‌ستێنراون و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش تایبه‌ت به‌ ئامبوڵانسه‌كان مانییان گرتووه! ناچار خه‌ڵكی نه‌خۆش له‌ كاتی پێویستدا ده‌بێت په‌نا بباته‌به‌ر ئامبوڵانسه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت كه‌ نرخه‌كانی زۆر گرانن و ئه‌ركی نه‌خۆش زۆر قورس ده‌كات!.
دەشڵێت؛ هه‌رچی پێی بگوترێت پرۆژه‌ له‌ سنووری]اریزگای سلێمانیدا راوه‌ستاوه‌ و به‌ڵێنده‌ره‌كان هاواریان لێهه‌ستاوه‌ كه‌ چه‌كی پاره‌كانییان وه‌رگرتووه‌ و پاره‌ ته‌رخان كراوه‌ بۆ پرۆژه‌كان و به‌ گوژمه‌ وه‌ریان ده‌گرت و پرۆژه‌كانییان پێ ته‌واو ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 6 مانگ ده‌چێت هیچ پاره‌یه‌كییان بۆ سه‌رفنه‌كراوه‌ به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی پاره‌ له‌ بانكه‌كاندا نییه‌، به‌ مه‌رجێك پاره‌ی ته‌رخانكراوی پرۆژه‌كان به‌ گوژمه‌ و خشته‌ی ئاماده‌كراو بۆیان ده‌چێت!.
بەپێی بەدواداچوونێکی هەولێر، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی سەرجەم پێداویستییە تەندروستییەکانی بۆ پارێزگاکان دابین کردووە، بەڵام هۆکاری سەرهەڵدانی ئەو کێشانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ئەو گەندەڵیە زۆرە دەگەڕێتەوە بەرپرسانی ئیدارەی پارێزگاکە دەیکەن.
لە کاتێکدا لە پارێزگاکانی دیکە سەرجەم مووچەخۆران مووچەی مانگی ٢ یان پێدراوە، بەڵام تا ئێستا لە سلێمانی ڕۆژانە ئازاری خانەنشینان دەدرێت و بەشیوەیەکی ناشرین و بێ هیچ ئیدارە دانێک لە پێش بانکەکان ڕیزیان پێ دەبەستن و مووچەکانیشیان پێ نادەن. ڕۆژنامەی هەولێر، لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ژمارەی دوێنێ دوو شەممە بڵاو کراوەتەوە، ئەوەی زانیووە نەبوونی پارە لە بانکەکانی پاریزگای سلێمانی هیچ پەیوەندییەکی بە حکوومەتی هەرێم و نەناردنی پارەوە نییە، بەڵکو پارەکان لەلایەن دەسەلاتدارانی نەناسراوەوە بە زەقەی چاوی کارمەندانی بانکەکانەوە دەبردرێت و لە بەرامبەردا ناتوانن هەڵوێستیان هەبێت.
هەر دوێنێش، لە حاڵەتێکی گوماناویدا سزاداراوێک کە کەسوکارەکەی دەڵێن لە ژێر ئەشکەنەدا بووە گیانی لە دەستداوە. برایەکی قوربانییەکە ئەوەی ڕاگەیاندووە؛ له‌ناو گیراوانی چاكسازیه‌كه‌دا ده‌مه‌قاڵێیه‌ك دروستده‌بێت، به‌ڵام كه‌سێك ده‌چێت‌و لای به‌رپرسی هێزی جێبه‌جێكاری چاكسازیه‌كه‌ سكاڵا ده‌كات، براكه‌م كه‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه‌ له‌وێ گیراوه‌، دوای بانگكردنی براكه‌م، له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسه‌وه‌ فه‌رمانده‌كرێت به‌پاسه‌وانه‌كان كه‌ براكه‌م ‌و هاوڕێیه‌كی ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر بدرێن”.
سەرباری قەیرانە ئیدارییەکان، ڕووداوەکانی دەستدرێژی و هەڵکوتانەسەر و کوشتن و تەقە کردن لە سلێمانی خەریکە دەگاتە ئاتێکی مەترسیدار، کە زۆربەی ئەوانەش لەلایەن بەرپرسانی حزبیەوە دەکرێن و دادگاش هیچ ڕۆڵێک ناگێڕێت و هیچ بەرپرسێک بەهۆی ئەو تاوانانەوە ناچێتە بەردەم دادگا.

ھەواڵی زیاتر