سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

مه‌سرور بارزانی یادداشتێكی لێكتێگه‌شتن له‌گه‌ڵ ئیمارات واژۆ ده‌كات 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی جیهانیی وزه‌ یادداشتێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د قه‌رقاوی، وه‌زیری كاروباری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیمارات واژۆ كرد.

یادداشته‌ لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیمارات بریتییه‌ سوود وه‌رگرتن له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و توانا و ئه‌زموونی ئیمارات.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دووه‌م رۆژی كۆڕبه‌ندی جیهانیی وزه‌ چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه‌ ئه‌نجام ده‌دات و له‌ لوتكه‌ی جیهانیی وڵاتان له‌ پانێڵێك به‌شدار ده‌بێت به‌ ناوونیشانی “داهاتووی وزه‌ و قۆناغی دوای نه‌وت”.