سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

لێدوانێک لە لقی چواری پارتی لە سلێمانی لەبارەى تەقەکردن 

گوته‌بێژی لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌واڵی ته‌قه‌كردن له‌ باره‌گای لقی 4ی پارتی له‌ سلێمانی درۆیه‌ و هه‌ڵبه‌ستراوه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ هه‌ندێ په‌یجی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی وا بڵاو كرابووه‌وه‌ كه‌ ته‌قه‌ له‌ باره‌گای لقی 4ی سلێمانی كراوه‌ و برینداریشی لێ كه‌وتۆته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كامه‌ران غه‌ریب گوته‌بێژی لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: هەواڵێک لە هەندێک سایت و پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە سەبارەت بە تەقەکردن لە بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و برینداربوونی هەڤاڵانمان.

ڕاشیگه‌یاند: بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیه‌نین کە ئەم هەواڵە درۆ و هەڵبەستراوە و تەقە لە بارەگای لقی چوار و  لیژنە ناوچەکانی سنوورمان نەکراوە.