مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بۆ كۆچی دوایی باڵوێز جۆن مێنزیس دووەم سەرۆكی زانكۆی ئەمریكی لە كوردستان بڵاوكردەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی، خەمبارم بە هەواڵی کۆچی دوایی باڵوێز جۆن مێنزیس دووەم سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان.
راشیگهیاندووه، باڵوێز مێنزیس دیپلۆماتکار و ڕۆشنبیرێکی خۆنەویست بوو کە ژیان و پیشەی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتی گشتی، هاوخەمی خانەوادەکەییم.