ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی خانەنشینکردنی کارمەندان بڵاوکردەوە.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، تێیدا لەبارەی خانەنشینکردنی کارمەندانی راژەی شارستانی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاماژەی بەوەداوە: “مووچە و دەرماڵە جێگیرەکانیان بەپێی رۆژ خەرج دەکرێت”.

ئەوەش خراوەتەروو: “مووچە و دەرماڵە جێگیرەکان و ناجێگیرەکان تاوەکوو رێکەوتی خانەنشنیکراو کە دەست لەکار هەڵدەگرێت خەرج دەکرێت، پاش دەست لە کار هەڵگرتنی شایستەی مووچەی خانەنشینی دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشنین”.

ھەواڵی زیاتر