ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا 

ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا و لەگەڵ شاندی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق و جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆدەبنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لە شەش ئەندام پێکهاتووە و لەلایەن عەمید عوسمان ریشە بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و راگەیاندن و ھۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە  سەرۆكایەتی دەکرێت.

پەیامنێرمان زانیویەتی، شاندەكەی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدا لەگەڵ شاندی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق و جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆدەبنەوە.

ھەواڵی زیاتر