لە یادی 119 ساڵەی لە دایکبوونی “بارزانیی نەمر”دا پێشانگایەکی فۆتۆیی و فیلمێکی دۆکیۆمێنتەری لە هۆڵەندا نیشاندرا

119 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ کازێوەی دەم بەیاندا خۆرێک هەڵهات، خۆر ئاوێتە بوو بەداروبەرد و ئاوی نیشتیمانێکی لەخوێن هەڵکێشراو، خۆر بووە نووسینەوەی دیرۆکی وێردی سەر زمانی نەتەوەیەکی ستەملێکراو و بەزاندنی سنوورە دەستکردەکان. لەدایکبوونی بارزانیی نەمر بوو کە بووە هیوا و ئامانجی تەواوی گەلی کورد لە ژەنەڕاڵێکی ناو چیاکان بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئازادیەکانی کوردستان و داکۆکیکردن لە پتر لەنێو سەدە لە خەبات و تێکۆشان ، کە ئەمڕۆی ئازادی کوردستانی لێهاتووەتەدیی .

بەم بۆنەیەشەوە، دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە بەهاوکاری نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەیەکێتی ئەورووپا و پاڵپشتیکردنی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چالاکییەکدا بەناونیشانی ” پێشمەرگە پارێزگاری لە ئاشتی کرد لە پێناو مرۆڤایەتی ” پێشانگایەکی فۆتۆیی و فیلمێکی دیکۆمێنتی لەسەر قارەمانی و مرۆڤدۆستی پێشمەرگە پێشکەش کرا.
بەئامادەبوونی ئەنوەر مەسیفی، بەرپرسی لقی شەشی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندی یاوەری لەکارگێڕانی لق سەرحەد غفوری و عومەر زاوێتەیی و سەگڤان ساڵح و، دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا و بەرپرس و ئەندامانی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان و شێروان بەرواری نێردراوی دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە بۆ ئەورووپا و فەزیلە شۆڕش بەرپرسی ئەنجومەنی ئەروپایی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و ئەندامانیان و بەشێکی دیار لە پێشمەرگەکانی ئەیلوول و گوڵان و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان و کەسایەتی دیار و سیاسەتوان و چالاکوانی مەدەنی نێودەوڵەتی و میدیاکار و هونەرمەند و ڕۆشنبیران و تیایدا بەشداربوون .
سەرەتایی ڕێوڕەسمەکە بەمارشی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و پچڕاندنی قردێلەی پێشانگاکە لەلایەن ئەنوەر مەسیفی و دکتۆر دلاوەر خالید ئاژگەیی و هاتنە ژوورەوەی ئامادەبووان بۆ ناوهۆڵ بۆ بینینی زیاتر لە 150 وێنەی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بەتیرۆریستانی داعش کە خۆبەخۆ لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەکانەوە دیمەنەخۆش و ناخۆشەکان چرکێنرابوون. چیرۆکی پێشمەرگە قارەمانەکان لەنێو سەنگەرەکانی بەرگریکردندا دەگێرنەوە کە چۆن ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بوونەوە و خەڵكێکی زۆر سڤیلیان لە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی ئاین و مەزهەبەکان پاراست بەبێ جیاوازی، وێنەکان ئەوەیان پیشان دەدا کە پێشمەرگە قوربانی زۆری لەوپێناوەدا بۆ ئەوەی ئاشتی بەرپابێت خوێنی ئاوێتەی خاکی نیشتیمان کرد و هەر لەوکاتەشدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەشی خاتوو چیمەن نەقشبەندی و ئەمیر ئەقداسی کرا وەک نوێنەرایەتی پێشمەرگەکانی پارتی ئازادیی کوردستان کە بەشداری شەڕی تیرۆریستانی داعش بوون شان بەشانی پێشمەرگەکانی پارتی و بارزانی لە پردێ و سەنگەرەکانی دژ بە داگیرکاران .
پاشان بەخولەکێک بێدەنگی و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان سەروەریان بارزانیی نەمر دەستی پێکرد و لەلایەن پێشکەشکاری بۆنەکە ساسان دەروێش ، بەخێر هاتنی هەمووان کرا. هەر بەو بۆنەیەشەوە وەک وەفا و دڵسۆزیی و بەڵین نوێکردنەوە بۆ بارزانیی نەمر و ڕۆژی لە دایکبوونی لەلایەن ئامادەبووانەوە تاجە گوڵینە ی ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی ئەم ڕابەرە لەبەردەم وێنە کەی دانرا و دواتر لەلایەن پێشڕەوحەسەن بەرپرسی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندا بەخێرهێنانی میوانەکان کرا و وتاری نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەیەکێتی ئەوروپا لەلایەن د. دلاوەر خالید ئاژگەیی پێشکەشکرا و وتاری لقی شەشی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن ئەنوەرمەسیفی پێشکەشکراو دوا وتاریش لەلایەن نوێنەری سەنگەر وپێشمەرگە لە ئەورووپا لەلایەن عەبدولڕەزاق ماجد پێشکەشکرا. کە تیایدا پێکەوە باسیان لەوێستگەکانی خەبات وتێکۆشانی بارزانیی نەمرکرد. لە تەوەرێکی دیکەی ڕێوەڕەسمەکەدا فیلمێکی دیکۆمێنتی لەسەر قارەمانی و مرۆڤدۆستی پێشمەرگە، کە لەلایەن دەزگای سەنگەروپێشمەرگە ئامادەکرابوو بەسەرپەرشتی سەمیر نزاری بەرپرسی دەزگاکە کە بریتی بوو لە 13 خولەک بەناونیشانی پێشمەرگە ژیانی گەڕاندەوە باسی لە چیرۆکی دایکێکی ئێزیدی و حەوت منداڵی دەکات لە ساڵی 2014 دەکەونە دەست چەکدارانی داعش و منداڵەکان لە دایکیان جیا دەکرێنەوە، وە چۆن مرۆڤەکان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کڕین وفرۆشتنیان پێوەدەکرێت و ئازار دەددرێن ، دواتر لە ساڵی 2017 بەهەوڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە ئازاد دەکرێن و ئەمڕۆ لە ئاشتیدا دەژین. لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا لەلایەن غەریب خورماڵی شاعیری میللی و نیشتیمانی گوڵبژێرێک لە شیعرەکانی کردە دیاری بۆ یادی بارزانیی نەمر و پێشمەرگە و پاشان پەرتوکی بۆ مێژووی سەرۆک بارزانی ناسێنراو پێشکەش بەئامادەبوان کرا وەک دیاری لەگەڵ ئەلبومی چاپکراوی وێنەکانی پێشمەرگە لە کۆتایشدا لەلایەن دەزگای سەنگەروپێشمەرگە لەپای دڵسۆزی و خەباتی پێشمەرگە دێرینەکانی ئەیلوول و گوڵان و کەسانی نیشتیمانپەروەری خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشین.

ھەواڵی زیاتر