دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکیحکوومەت چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی لە هەرێمی کوردستاندروست دەکرێن

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لێکتێگەیشتننامەی دروستکردنی چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی واژۆ کرد، بە هەماهەنگی گرووپی نێودەوڵەتی کۆمپانیاکانی POWERCHINA بەنداوەکانیش بریتین لە:
١/بەنداوی دەڵگە لە پشدەر
٢/ بەنداو خێوەتە لەسلێمانی
3/بەنداوی مەنداوە لە هەولێر
٤/بەنداوی باکرمان لە دهۆک
ئەنجامدانی ئەم لێکتێگەیشتننامەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە بۆ چارەسەری کێشەی گلدانەوەی ئاو و کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی دیاردەی وشکەساڵی و زیادکردنی خەزێنی ئاو و باشتر بەڕێوەبردنی ستراتیژی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.
ئەم لێکتێگەیشتننامەیە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێسا بەرکارەکانی حکوومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو واژۆ کراوە لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیا بەهێزەکانی وڵاتی چین لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ دروستکردنی بەنداوە گرنگ و ستراتیژیەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری.