سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری كاروباری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیمارات كۆبوونه‌وه‌ 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ  موحه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا ئه‌لقه‌رقاوی، وه‌زیری كاروباری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیمارات كۆبۆوه‌ و  له‌باره‌ی هه‌نگاونان به‌ره‌و سیستمی ئه‌لیكترۆنی و دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان  گفتوگۆیان كرد.

 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا ئه‌لقه‌رقاوی، وه‌زیری كاروباری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیمارات به‌ درێژیی گفتوگۆمان له‌باره‌ی هه‌نگاونان به‌ره‌و سیستمی ئه‌لیكترۆنی و هه‌لی كار بۆ گه‌نجانمان، هه‌روه‌ها پاڵپشتی بۆ پشتگیریكردنی كۆمپانیا تازه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌كان، كرد.

 مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت، رێكه‌وتین له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونی هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها فێربوون له‌ پێشكه‌وتنه‌كانی دووبه‌ی له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری گشتی به‌ هاووڵاتیان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، لە میرنشینی یەکگرتووی عەرەبییە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە بڕیارە ڕۆژانی 28-29ی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەبچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تێدا دەکەن و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە. 
سەرۆکی حکومەت هەروەها بەشداری لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی، کە ڕۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت.