دادگای فیدراڵی سكاڵای دژی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ره‌تكرده‌وه‌

دادگای باڵای فیدڕاڵی سکاڵایەکی دژی رێبەر ئەحمەد به‌ربژێری هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتیمانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕەتکردەوە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24 ى 3 ى 2022، سەرچاوەیەك لە دادگای باڵای فیدڕاڵی رایگەیاند، سکاڵای عالیە نوسێف،   په‌رله‌مانتاری عێراق له‌  له‌ فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا لەسەر رێبەر ئەحمەد به‌ربژێر بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رەتکرایەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، عالیه‌ نوسێف، په‌رله‌مانتاری عێراق له‌  له‌ فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا، داوایه‌كی له‌سه‌ر پارتی تۆماركردبوو به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پارتی حزبێكی جوداخوازه‌ و پێویستە هیچ كاندیدێكی پۆستی حكومه‌تی فیدرالی وه‌رنەگرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ داواكه‌ی له‌لایه‌ن دادگای فیدرالییه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر