هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، راگەیاندنی هاوپەیمانی سێقۆڵی دووپاتکردنەوەی پێکەوەیی و پابەندبوونە بە رێکەوتنی دەستنیشانکردنی کاندیدانی هەردوو پۆستی سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق.
هۆشیار زێباری دوای راگەیاندنی پێکهێنانی “هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان” لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و رەوتی سەدر و هاوپەیمانی سەروەریی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
هۆشیار زێباری نووسیوویەتی: کۆنگرەی رۆژنامەوانیی هاوپەیمانی سێقۆڵی دووپاتکردنەوەی پێکەوەیی و پابەندبوونە بە رێکەوتنی دەستنیشانکردنی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرکۆمار و کاندیدی رەوتی سەدر بۆ سەرۆکوەزیران بۆ رزگاکردنی پرۆسەی سیاسیی و هەڵبژاردنەکان.
هۆشیار زێباری راشیگەیاندووە: لایەنی ناڕازیی سەرجەم ئامرازەکانی راگەیاندن و دادوەریی خۆی بۆ خاوکردنەوە و شێواندنی پرۆسەکە بەکاردەهێنێت.
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 23 ى 3 ى 2022، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمان به فه‌رمی ناوی به‌ربژێرانیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێی عێراق ڕاگه‌یاند.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ، حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاند به‌ناوی “هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمانی”.
عه‌زاری ڕاشیگه‌یاند: هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمانی به فه‌رمی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید به‌ربژێری ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر باقر سه‌دریش به‌ربژێری ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
بڕیارە رۆژی شەممە 26ی ئادار، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێ بەڕێوەبچێت