سەرۆک بارزانی: کۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت خەسارەتێکی گەورەیە بۆ من

سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت رایگەیاند، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ من، چونکە چەندین ساڵ هاوڕێ بووین.

سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بۆ كۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مەریكا بڵاو کردەوە و رایگەیاند: “کۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت خەسارەتێکی گەورەیە بۆ من، چونکە چەندین ساڵ هاوڕێ بووین، سەرەخۆشی خۆم بە حکومەتی ئەمەریکا و ئەندامانی خێزانەکەی رادەگەیەنێم، گیانی شاد بێت”.

ھەواڵی زیاتر