شهوی رابردوو، لە سنوری قەزای ماوەت له سنووری پارێزگای سلێمانی، سێ گەنج کەوتنە ئاوی چەمی خەمەڵوکە لە شارباژێر و ههر سێ كیان خنكان.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرا لە سلێمانی بهمیدیاكانی ڕایگەیاند: شهوی رابردوو، گەنجێك لە ئاوی ماوەتدا خنكاوە و دواتر دوو هاوڕێی دیکەی دەیانەوێت رزگاری بکەن، بەڵام هەرسێکیان خنکاون.
بەپێی زانیارییەکان، سێ گەنجەکە خەڵکی شارباژێرن خزمی یهكترن و بەمەبەستی گەشت و سهیران چووبوونه ناوچهكه. .