پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بەبۆنەی نەورۆز پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکات 

سەرۆک وەزیرانی عێراق  ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا بە زمانی کوردی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کورد دەکات.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا نووسیویەتی “جەژنی نەورۆز لە سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق پیرۆز دەكەم بەتایبەت گەلی كورد.”

هەروەها نووسیویەتی “با ئەم بۆنە ئازیزە بكەینە دەرفەت بۆ پەرەدان بە بەهاكانی خۆشەویستی، پشتیوانیكردنی ئارامی، بنیاتنانی ئایندەیەكی گەشتر، هەروەها دەستگرتن بە عێراقەوە وەك نیشتمانێكی بەهێزی یەكگرتووی ئارام و گەشەسەندوو.”