پێشبینى بۆ کەشى سبەینێ ڕاگەیەنرا 

کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات سبەى دووشەممە ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو بێت و لە ئێوارەوە نمە باران دەستپێبکات لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باکور و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم.  

بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، نمەباران تا درەنگانى شەو لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت، لە ناوچەکانى تر ئەگەرى دڵۆپە باران هەیە لە گەڵ بارینى کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و هەولێر.  

ئاماژەى بەوەشکردووە، پلەکانى گەرما 2 پلە بەرزدەبنەوە و لەدوای نیوەڕۆە خێرایی با چالاک دەبێت، ئه‌م شه‌ویش تۆزێكى سووك ده‌بێت له‌ ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و باشورى هه‌رێم.  

ھەواڵی زیاتر