پارێزگارى ههولێر پهیامێكى پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2722ی كوردی بڵاو كردهوه و ڕایدهگهیهنێت: “هیواخوازین لە كەشێكی خۆشی بەهار و لە سایەی ئەو ئاسایش و ئارامییەی لە کوردستان بەرقەرارە، سەیران و خۆشییەكانتان بەڕێوە ببەن”.
ئهمڕۆ یهكشهممه 20/3/2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ههولێر، پهیامێكى بڵاو كردهوه و دهڵێت: “بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2722ی كوردی، گهرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان بە گشتیی و هەولێر پایتەخت بە تایبەتی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەین”.
ئاماژهى بهوهش داوه: “ئومێد دەکەین سەری ساڵی نوێی کوردی و سەرەتایی دەستپێکی بەهاری ئەمساڵ و نەورۆزی جەژنی ئازادی و خۆڕاگری و بەرخودان و ڕەتکردنەوەی ستەم و زۆرداری، ببێتە مایەی بەرقەرابوونی ئاشتی و خێر و خۆشی و بەرەکەت بۆ هەموولایەک و نەمانی قەیرانەکان و خۆشگوزهرانى و بهختهوهرى بۆ کوردستانییان بە تایبەتی و جیهان بە گشتیی”.
پارێزگارى ههولێر ئهوهشى خستووهته ڕوو: “هیواخوازین لە كەشێكی خۆشی بەهار و لە سایەی ئەو ئاسایش و ئارامییەی لە کوردستان بەرقەرارە، سەیران و خۆشییەكانتان بەڕێوە ببەن، جارێكى دیكه نهورۆزتان پیرۆز بێت”.