سلێمانی.. شەڕە تەقە لە یانەیەکی شەوانەدا ڕوویدا و کوژراو و بریندار هەیە 

ئەمشەو، شەممە 19/3/2022 لە یانەیەکی شەوانەی شاری سلێمانی شەڕە تەقە ڕوویدا کە تێیدا ئەفسەرێکی پێشمەرگە بە پلەی عەقید کوژرا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە  پێی زانیارییەکان کە بەدەستمان گەیشتوون، لەو شەڕە تەقەیەدا کە لە یانەیەکی شەوانەی شاری سلێمانی ڕوویدا، ئەفسەرێکی پێشمەرگە بە پلەی عەقید کوژرا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکیی دادی سلێمانی کرا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون کە دەگوترێت یەکێک لە بریندارەکانیش ڕائیدێکی پێشمەرگەیە.

تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری ئەو شەڕە تەقەیەوە ڕانەگەیەندراوە.

ھەواڵی زیاتر