بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ده‌ستگيركردنى دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر ئەمڕۆ شەممە دەستگیردنی دوو تۆمەتباری بە بڕێک ماددەی هۆشبەر، بڕێک پارە و چەکەوە ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە “دوای بەدواداچوون و چاودێرییەكی ورد ئەمڕۆ شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان توانرا لەناو شاری هەولێر دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( 569 گرام) ماددەی هۆشبەر كە ( 378 گرام)غ لە جۆری ( کریستاڵ) و ( 191 گرام)ی لە جۆری (گراس) لەگەڵ دەستگیرکردنی (2) تۆمەتبار.”

ئەوەشی خستەڕوو کە هەروەها بڕی 5 مليۆن دینار و چەکێكی کڵاشینکۆف و دەمانچەیەک و لەگەڵ كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە تۆمەتبارەکان ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە كراون.

ھەواڵی زیاتر