كه‌سێك بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵی براکەی دەستگیر کرا 

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە هەڵی كوتابووە سەرماڵی براكەی و تەقەی كردبوو دواتر هەڵاتبوو.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، دوای ئەوەی زانیاری لەسەر روداوێكی تەقەكردن گەیشتە بنكەی پۆلیسی كوردسات، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات گەیشتوونەتە شوێنی روِداوەكە و دەركەوت كە تۆمەتبارێك هەڵیكوتاوەتە سەرماڵی براكەی و تەقەكەی كردووەو هەڵاتووە.

پۆلیسی سلێمانی گوتشی: “دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەر لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەستیپێكردوو سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتبار بووە”.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە، تۆمەتبار (م ، أ ، ع ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

ھەواڵی زیاتر