هاتووچۆی هەولێر پلانی بۆ ڕۆژانی جهژنی نەورۆز ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر پلانی هاتووچۆی بۆ رۆژانی نەورۆز راگەیاند و ئاماژە بەوەکراوە کە سەرجەم رێگەکان بۆ چوون و هاتنەوە کراوە دەبن.
ئەمڕۆ هەینی 18/3/2022، هاتووچۆی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “بەمەبەستی دابینکردنی کەشێکی ئارام و هاتووچۆیەکی سەلامەت، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر پلانێکی چەند خاڵی ئامادە کردووە کە بەیارمەتی هێزە ئەمنییەکانی تر لە پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانی جێبەجێی دەکات”.
پلانەکە بەم شێوەیە خوارەوەیە:
1- لەسەرجەم ئەو ڕێگایانەی کەبۆسەیرانگاکان دەچن بڵاوە بەئەفسەرو کارمەندانی هاتووچۆ دەکرێت بۆڕێکخستنی هاتووچۆ کە ئەوانیش (ڕێگای هەولێر، کەسنەزان، دەربەند)، (هەولێر، بەستۆرە، هەنارە)، (هەولێر، بەستۆرە، شێخ توراب)، (هەولێر، بێستانە)، (هەولێر، خەبات) و (هەولێر، مەخموور)ەوە هەر ڕێگەیەکی تر کە ئەگەر هەبێت هاووڵاتییان رووی تێبکەن بۆ سەیران سەرباری رێگە سەرەکیەکانی ناوشار وچوڕیانەکان.
2- سەرجەم ڕێگایەکان کراوە دەبن بۆچون وهاتنەوە ،وەهیچ ڕێگایەک ناکرێت بەچون بەتەنها، یان گەڕانەوە بەتەنها.
3- هاتووچۆکردنی بارهەڵگرەکان کە کێشی هەڵگرتنیان لە4تەن بەرەو سەرەوە بێت قەدەغەیە بۆسەیرانگاکان وەلەدەروازەکانی شار ڕادەگیرێن.
4- قەدەغەکردنی ماتۆرسکیلی دوو تایە بۆ چوون بۆ سەیران بە هەموو شێوەیەک و تەنها ڕێگا دەدرێت بە جوڵەکردنی ماتۆرسکیلی سێتایە، چونکە خەڵکانێکی زۆر بۆ کاسبی کردن، یان وەکوو شوێنگرەوەی ئۆتۆمبێل بەکاریان دەهێنن بۆ چوونە سەیران.
5- سەرجەم مەفرەزەکان ئامێری پشکنینی مەینۆشیان لەلا دەبێت و پشکنین بۆهەر شوفێرێک دەکەن کە گومانی مەیخواردنی لێبکرێت.
6- لەسەرجەم ڕێگایەکان کامیرەی چاودێری تیژڕۆیی گەڕۆک دادەنرێت ،سەرباری کامیرە جێگیرەکان کە ئەو هەنگاوە بۆڕێگری کردنە لەدیاردەی تیژڕۆیی وپێشبڕکێکردن.
7- بەدرێژایی ڕۆژ لەڕێگای ڕادیۆی هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتییان و شوفێران لەباری شەقام و رێگەوبانەکان ئاگادار دەکرێنەوە.
8- هێڵی گەرمی هاتووچۆ بەبەردەوام لەخزمەتی هاوڵاتیان دەبێت کەژمارەکەی 440ەوە دەتوانن هاووڵاتییان لەکاتی پێویست وبۆ بەهاناوەچون پەیوەندی پێوەبکەن.