دوای نیوەرۆی ئەمرۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی ئاکرێ کەسێک کوژراو کەسێکی دیکە برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکان دوای نیوەرۆی ئەمرۆ هەینی رێکەوتی 18/3/2022، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی کەسێک بەناوی (مەجید محیەدین) لەگوندی باکورمانی سەر بە شارۆچکەی ئاکرێ لەسنووری پارێزگای دهۆک کوژراو کەسێکی دیکەش برینداربووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی کە کوژراوە پێشتر موختاری گوندەکە بووە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ناوبراو گوندەکەی جێهێشتووە لە شارۆچکەی ئاکرێ نیشتەجێ بووە، بەڵام ئەمرۆ پرسەیەک لەگوندەکە هەبووە نابراو گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکە و بەشداری پرسەکەی کردووە لەرێگەدا دەسترێژی گوللەیان لێکردووە کوژراوە و کەسێکی دیکەشی لەگەڵ دابووە و برینداربووە، ئێستاش تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دهۆکە.

