رۆژنامەی ھەولێر

كه‌شناسی هه‌رێم: به‌فرو بارانبارین ده‌ستپێده‌كات 

بەگوێرەی سەرچاو کەشناسییەکان، پاشنیوەڕۆی سبەینێ هەینی شەپۆلێکی باران و بەفربارین هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە، بەڵام لە ناوچەکانی دیکە کەشوهەوا ئاسایی دەبێت.   

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، ” سبەی ھەینی 18-3-2022، کەشی ھەرێم بە زۆری بە سەقامگیری دەمێنێتەوە و ئاسمانی ناوچەکەش بەزۆری نیمچە ھەور دەبێت بەتایبەت کاتەکانی دوای نیوەرۆ و کاتەکانی نزیک ئێوارە و بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری بارانبارینی پچر پچر و کەم دەبێت لەھەندێک لەناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئەگەری بەفربارینیش هەیە.”   

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەڵام لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم کەش ئاسایی و سەقامگیر دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ ٢ تا ٣ پلە بەرزدەبنەوە.”