به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی كۆیه رایگه‌یاند، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤیكترا، له ناو باخچه‌كه‌ی ماڵه‌كه‌یان، هاوڵاتیه‌كی شێلا و به‌وهۆیه‌وه گیانی لەدەستداوە كه هاوسه‌ری خۆیه‌تی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئازار 2022، لە ڕاگەیاندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی كۆیه بڵاویکردەووە، ”له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كۆیه – دوكان نزیك گوندی حاجی قه‌ڵا له‌ڕووداوێكی هاتووچۆدا و له‌باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیان، له‌نزیك گوندی حاجی قه‌ڵا شۆفێرێك بەهەڵە به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی شێلا و به‌وهۆیه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی گیانی لەدەستداوە.”
ئەوەشخراوەتەڕوو، ”شۆفێره‌كه له‌ئێستادا به‌ندكراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌ی چۆنیه‌تی رووداوە‌كه به‌رده‌وامه.”